Mücahit Aydemir
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
قودس - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی دیدار و کۆبوونەوە فەرمییەکانی لە ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هیرزۆگ کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئیسحاق هیرزۆگ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە رۆژئاوای قودس لەگەڵ بایدن کۆبووەتەوە.
هیرزۆگ لە رێورەسمێکدا "میدالی شەرەفی سەرۆکایەتی ئیسرائیل"ی پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.
بایدن، واژ٢ووی لەسەر دەفتەری میوانانی کۆشکەکە کرد و نووسی: "هاوڕێم، سوپاسی ئەو کارانە دەکەم کە خۆت و خانەوادەکەت بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتە مەزنەکەمان کردووتانە. لە رەگ و رەچەڵەکی هاوبەشی ئێرلەندیمانەوە بۆ خۆشەویستیمان بۆ ئیسرائیل، ئێمە بە دڵ و رۆح یەکگرتووین. ئومێدەوارم هاوڕێیەتیمان بەردەوام بێت و بەردەوام بێت لە گەشەکردن! هەروەکو فینیگان-ی باپیرم گوتی ئەمەیە کە ئێرلەندییەکان دەیکەین، خوا بتپارێزێت... جۆ".