Nazlı Yüzbaşıoğlu
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی سعوودیە لە ئەنقەرە، وەلید بن عەبدولکەریم خرێجی پەیوەست بە بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقجی بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، دوێنێ دوای نیوەڕۆ وەلید بن عەبدولکەریم خرێجی بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگکراوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاوز سەلیم کران لەگەڵ خرێجی کۆبووەتەوە و سەبارەت بە دۆخی رۆژنامەوانە سعوودیەکە پرسیاری لێکردووە.