Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا هۆشداریدا به هیندستان كه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات كه پلانی هه‌یه سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له رووسیا بكڕێت، ئه‌وا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "The Hindu" راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیندستان سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له رووسیا بكڕێت ئه‌وا له چوارچێوه‌ی (CAATSA) "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له رێگه‌ی سزاكان له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئه‌مریكا" هه‌ر وڵاتێك "كڕین و فرۆشتنی گرنگ" له‌گه‌ڵ ئێران، كۆریای باكوور و رووسیا ئه‌نجام بدات له‌و سزایانه نابه‌خشرێن كه ده‌سه‌پێندرێن.
گوتیشی: "داوا له هه‌موو هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین واز له كڕین و فرۆشتن بهێنن له‌گه‌ڵ رووسیادا كه ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی سزا له چوارچێوه‌ی CAATSAدا".
سه‌رچاوه‌كانی هیندستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا فشار له وڵاته‌كه‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كه‌ن له بواری به‌رگریدا و له به‌رامبه‌ریشدا هیندستان به‌ڕوونی نیازی له‌باره‌ی S-400 خستووه‌ته‌ڕوو.