جيهان

بانگەشەی ئەوە دەکرێت بلینکن داوای لە قەتەر کردووە هەڕەشەی دەرکردنی حەماس لە دەوحە بکات

Büşranur Koca  | 22.03.2024 - نوێکردنەوە : 22.03.2024
بانگەشەی ئەوە دەکرێت بلینکن داوای لە قەتەر کردووە هەڕەشەی دەرکردنی حەماس لە دەوحە بکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە کرا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن داوای لە حکوومەتی قەتەر کردووە هەڕەشەی دەرکردنی حەماس لە دەوحەی پایتەخت بکات ئەگەر ڕازی نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و ئاگربەست کە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی لە کەرتی غەززە لێدەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کرد کە بلینکن پەیامی ئەوەی بە حەماس داوە کە ئەگەر ڕازی نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و ئاگربەست کە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی لە کەرتی غەززە لێدەکەوێتەوە.، ئەوا ڕووبەڕووی دەرکردن لە دەوحە دەبنەوە کە ئەندامانی باڵاشیان لەنێودایە.

بەرپرسەکان باسیان لەوە کرد کە بلینکن لە پێنجی ئاداردا لە واشنتۆن پەیامەکەی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ڕاگەیاندووە.

هەروەها بەرپرسانی ئەمریکی باسیان لەوەیش کردوە قەتەر کە دەوری نێوەندگیر دەبینێت لەگەڵ واشنتۆن لە هەوڵەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا، لە پەیامەکە تێگەیشتووە و کاردانەوەیەکی گەورەشی نیشان نەداوە.

ئاماژە بەوە کرا کە هێشتا نازانرێت بەرپرسانی قەتەری ئەم هۆشدارییەیان بە سەرکردەکانی حەماس گەیاندووە یان نا.

ئەمریکا و قەتەر و میسر، دەوری نێوەندگیر دەبینن لە گەیشتنی حەماس و ئیسرائیل بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و ئاگربەست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن