Mehmet Alaca
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابێت له سووریا.
له‌ژێر ناونیشانی "به‌غدا باوه‌ڕی وایه هێرشه‌كانی ئیسرائیل له عێراق، له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه له سووریاوه ئه‌نجامدراون"دا، له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی Middle East Eye بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانییه.
هه‌واڵه‌كه به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت و زانیاریی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته هه‌واڵگرییه‌كانی به‌غداوه هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوایین پێنج هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌باكووری سووریا.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و به‌پشتگیریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و سعوودیه ئه‌نجامدراون و گوتوویه‌تی، "هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان، به هاوكاری و پشتگیریی مادیی سعوودیه له‌ناوچه‌كانی یه‌په‌گه‌وه ده‌ستپێكراوه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه، ده‌ركه‌وتووه له‌مانگی حوزه‌یراندا وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نداوی سعوودیه تامر تامر سەبحان كه به نزیكی له شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان ناسراوه، سه‌ردانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی كردووه له باكووری سووریا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه سهبحان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا داوای پشتگیریی له هۆزه عه‌ره‌به‌كان كردووه بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه عێراقییه‌كه باسی له‌وه كردووه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل توانای پێكانی ئامانجه‌كانیان نییه له ئیسرائیله‌وه، له‌به‌رئه‌وه باكووری سووریایان هه‌ڵبژاردووه و گوتوویه‌تی، "به‌رپرسانی ئیسرائیلی، له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌وه كۆنترۆڵی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیان ده‌كه‌ن".
19ی تهمووز و 25ی ئاب ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی شوهه‌دا، ئه‌شره‌ف، سەقەر به‌له‌د و قایمی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدرا كه عه‌مباری چه‌كیشیان تێدابوو.
رۆژی دووشەممە، سه‌ركۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان په‌نا بۆ یاساكان ده‌به‌ن.
جێگری سه‌رۆكی شاندی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی 21ی ئابیدا ئه‌مریكای به به‌رپرسیار نابرد له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، له‌مساڵدا چوار فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی لهئازهربایجانهوه هێنراوه بۆ نێو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.