Selen Temizer,Burak Karacaoğlu
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رباری ته‌واوی ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنه‌كان، هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانی به‌رده‌وامن له هێرش و پێشڕه‌وییه‌كانیان له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب و مه‌ترسیی فراوانتربوونی كۆمه‌ڵكوژیی سڤیل و شه‌پۆلی كۆچ له‌ئارادایه.
رژێم و هاوده‌سته‌كانی بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا بكه‌ن، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی چڕ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
پێشڕه‌ویی رژێم لهوشكانییهوه، مه‌ترسیی ئه‌وه ده‌هێنێته ئاراوه كه كۆمه‌ڵكوژیی سڤیل و شه‌پۆلی كۆچ فراوانتر بێت.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، جه‌ختی كرده‌وه كه نیگه‌رانن له دۆخی ئیدلب.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر قبوڵناكرێت و پوتین-یش رایگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆريستان و ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته.
په‌یامنێری ئانادۆڵو 10 خاڵی ئاماده‌كردووه كه تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر پێشهاته‌كانی ئیدلب:
1. ئیدلب له‌كوێیه؟
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا و به‌رانبه‌ر پارێزگای هاتای توركیا. ئیدلب 130 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه پارێزگای حه‌له‌ب، له‌باكووره‌وه شارۆچكه‌ی عه‌فرین، له‌باشووره‌وه پارێزگای حه‌ما و له رۆژئاواوه پارێزگای لازقیه هه‌یه.
4 و 5ی ئایاری 2017 گرنتیكارانی قۆناغی ئاستانا، توركیا، رووسیا و ئێران شاری ئیدلب و ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ رۆژئاوای حه‌له‌ب، باكووری حه‌ما و ده‌وروبه‌ری لازقیه‌یان وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان راگه‌یاند.
2. پێكدادانه‌كان چۆن كارین تێكرد؟
ئیدلب كه وه‌ك قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆن ناسراوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 رووسیا هاته نێو شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، كه‌وته به‌ر هێرشی ئاسمانی و زه‌مینیی توند.
سه‌رباری ئه‌وه له‌به‌ر نزیكی له سنووری توركیا، زۆرترین ئاواره روویان تێكرد و به‌درێژایی ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئاواره له ئیدلب گیرسانه‌وه.
له‌كاتێكدا رژێم بێ گوێدانه رێككه‌وتنه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب، شاره‌كه بووه‌ته وێرانه‌یه‌ك و ده‌یان نه‌خۆشخانه و خوێندنگه‌ی شاره‌كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا له‌كه‌ڵك كه‌وتوون.
3. دۆخی به‌ڕێوه‌بردنی ئیدلب چۆنه؟
ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان به‌ره‌ی رزگاریی نیشتمانی كه له 14 گروپی ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌ر پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ته‌حریر شامی چه‌كدار دا دابه‌شكراوه.
رووسیاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گرووپه تیرۆرستییه‌كان له‌ئیدلب باڵاده‌ستن.
4. دۆخی خه‌ڵكی ئیدلب چۆنه؟
له‌ئه‌نجامی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رژێمی سووریا و هاودهستهكانیدا، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی سنووری توركیا بردووه. به‌هۆی پڕبوونی كه‌مپه‌كانه‌وه، خه‌ڵكی له‌نێو زه‌ویی كشتوكاڵی و به‌رده‌ڵان و بن دره‌ختی باخه زهیتوونهكاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه یان خێمه‌یان ده‌ستناكه‌وێت، یان چه‌ند خێزانێك له خێمه‌یه‌كدا ده‌ژین. ئه‌و خه‌ڵكه له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان له ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك و ده‌رمان و پاككه‌ره‌وه بێبه‌شن. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما و كه‌میی پێداویستییه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشی له‌نێو ئاواره‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێرشه‌كان به‌رده‌وامن.
5. ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه و كاریگه‌ریی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه،
سه‌رباری رێككه‌وتنه‌كه‌ی 17ی ئه‌یلوولی 2018ی توركیا و رووسیا، په‌لاماره‌كان له‌وكاته‌وه به‌رده‌وامه و له‌ئه‌نجامی كۆنترۆڵكردنی ده‌یان نشینگه‌ی باشووری ئیدلب و باكووری حه‌ما له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، نزیكه‌ی ملیۆنێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره‌بوون. به‌شێك له‌و خه‌ڵكه په‌نایان بۆ سنووره‌كانی توركیا و به‌شێكیشیان په‌نایان بۆ ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی قورات و لقی زه‌یتوون بردووه كه له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر رژێم به‌ره‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌ریحا، سه‌راقیب و مهرهتینوعمان به‌رده‌وامبێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و ژماره‌یه بگاته ملیۆن و نیوێك.
6. بۆچی ئیدلب بۆ توركیا گرنگه؟
ئیدلب نزیكه‌ی 130 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه. ئه‌گه‌ر رژێم به‌رده‌وامبێت له پێشڕه‌وی له ئیدلب، ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌پۆلێكی كۆچ به‌ره‌و شاری هاتای ده‌ستپێبكات و ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی توركیا نیگه‌رانه له‌باره‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ش ئارامبێت، ده‌بێته شوێنی مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا له 12 خاڵی چاودێریی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، شاره‌كه‌ی كردووه‌ته شوێنێكی گرنگتر بۆ توركیا.
7. توركیا و رووسیا چی‌یان بۆ ئیدلب كردووه؟
توركیا و رووسیا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانادا، خاڵی چاودێرییان دامه‌زراندووه بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا توركیا 12 خاڵ و رووسیا له 13 خاڵدا هێزیان جێگیركردووه.
سه‌رباری ئه‌مه، هه‌ردوو وڵات 17ی ئه‌یلوولی 2018 گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی رژێم به‌رده‌وامبێت، رێگری بكه‌ن له كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی سڤیل و شه‌پۆلی گه‌وره‌ی كۆچ.
به‌رپرسانی تورك و رووس، به‌رده‌امن له چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستێكی گشتی لهناچهكهدا.
8. سه‌رباری رێككه‌وتنه‌كانی توركیا و رووسیا چی روویدا؟
سه‌رباری رێككه‌وتنی ئیدلب، رژێم هێرشه‌كانی له مانگی شوبات و نیساندا بۆ سه‌ر باشووری و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب تاودا. له‌كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئیدلبه‌وه تا ئێستا، 945 هه‌زار 992 كه‌سی سڤیل ئاواره‌بوون له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌هه‌مان ماوه‌دا هه‌زار و 282 كه‌سی سڤیل كوژراون كه 219یان ژن و 341یان منداڵ بوون.
9. هه‌ڵوێستی رووسیا له دواین هێرشه‌كانیدا چی بووه؟
رووسیا پشتگیریی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات كه به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین 19ی ئاب رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی سوپای سووریا ده‌كات له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ترۆردا له ئیدلب.
10. سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پوتین له‌دواین كۆبوونه‌وه‌دا چ په‌یامێكیان دا؟
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین له مۆسكۆ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، كه په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر قبوڵ ناكرێت.
ئه‌ردۆغان گوتی،"ده‌توانین به به‌رپرسیارێتیه‌كانی رێككه‌وتنی سۆچی هه‌ستین، به‌ڵام كاتێك كه رژێم كۆتایی به هێرشه‌كانی بهێنێت.
پوتینیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستانا به‌باشی به‌رێوه‌ده‌چێت و نیگه‌رانیی له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبه‌وه نیشاندا.