Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی نیگه‌رانن له گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له كه‌نداوی به‌سڕه، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ژاپۆن له‌پێناو خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به رژدیی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێ له شاری یۆكۆهاما، كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاراستنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی كه ئه‌مریكا تاكلایه‌نه لێی كشاوه‌ته‌وه، كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كیۆدۆ، ئابێ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، پێویسته هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان به بێ پچڕان به‌رده‌وام بن و رایگه‌یاندووه: "نیگه‌رانیی جددییمان سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه. ژاپۆن به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه و به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیریی، بهرژدییهوه سووره له‌سه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی".
لای خۆیشییه‌وه زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه تاران خۆشحاڵه به‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكوومه‌تی ژاپۆن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه گرتوویه‌تییه به‌ر و رایگه‌یاندووه "ئێران هیواداره گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ههڵنهكشێن".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له ژاپۆن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زه‌ریف له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئاسیا، سه‌ردانی مالیزیا بكات.