Ömer Koparan
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
باب - AA
دوای ئه‌وه‌ی چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌وڵیاندا دزه بکەنە نێو ناوچەیەکی خۆرئاوای شارۆچكه‌ی ئەلباب سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، پێكدادانی توند له نێوان سوپای سووریای ئازاد و تیرۆریستانی رێكخراوه‌كه‌دا، روویدا.
شەوی رابردوو چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندی داغڵییاش خۆرئاوای شارۆچکەی ئەلباب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاددایه.
له ئه‌نجامدا، پێكدادانی توند له نێوان سوپای سووریای ئازاد و چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بە به‌كارهێنانی چه‌كی قورس، روویدا.
هاوكات چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌ی كهفرخاشر-ه‌وە باشووری عه‌زاز په‌لاماری سوپای سووریای ئازادیان دا، به‌ڵام سوپاكه ئه‌م هه‌وڵه‌شی تێك‌شكاند.
- هێرشیانكرده سه‌ر عه‌فرین-یش
شه‌وی رابردوو چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌ی كیمار باشووری عه‌فرین، هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. سوپای سووریای ئازاد به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی دایه‌وه.
هه‌روه‌ها تۆپهاوێژه‌كانی سوپای توركیا تۆپبارانی سه‌كۆ و پێگه‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یان كرد.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا، چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له عه‌فرین كرانه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هێشتا درێژه به داگیركاریی خۆیان له ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت باشووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه، ده‌دەن.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته په‌ناگه، ناوه ناوه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاددان، ده‌كاته ئامانج.