Sarp Özer,Mohamad Misto
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاد، دوای رزگاركردنی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس، ده‌ستیانكرد به گواستنه‌وه‌ی هێزی پشتیوانیی بۆ به‌ره‌كانی باشوور و خۆرئاوای ناوچه‌كه.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌ت له هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانییه‌وه دژ به مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سنووریی نێوان سووریا و توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و رووبه‌ره‌ی له 24ی ئابه‌وه و له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد تا ئیستا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 400 کیلۆمه‌تر دووجا. سوپای سووریای ئازاد، له خۆرهه‌ڵات كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه كه زێی ساجور و رووباری فورات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له خۆرئاواش كۆنترۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئهزاهیریا، ئهلیاقوبییه و حهسهنساغریان كردووه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، سوپای سووریای ئازاد، زیاتر له 30 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له تیرۆریستان پاككردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆڵیان کردووه، جه‌رابلوسه. دوای ئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ جه‌رابلوس گه‌ڕێنرایه‌وه، هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له‌وێ ده‌ستیان به جێهێشتنی شارۆچكه‌كه کرد به‌مه‌به‌ستی ناردنی پشتیوانیی بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شهر.
ئاماژه به‌وه‌ده‌کرێت هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و باشوور و خۆرئاوای ناوچه‌كه گوازراونه‌ته‌وه.
- "جه‌رابلوس، به‌ته‌واوه‌تی له داعش پاككراوه‌ته‌وه"
فه‌رمانده‌ی گرووپی حه‌مزه، عه‌بدولناسر جه‌لال، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد جه‌رابلوس به ته‌واوه‌تیی له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
عه‌بدولناسر جه‌لال باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه ئه‌نجامداوه و چه‌ندین مینیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه پووچه‌ڵکردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، ده‌ستیانكردووه به جێهیشتنی شارۆچكه‌كه به‌مه‌به‌ستی ناردنی پشتیوانیی بۆ یه‌كه‌كانی دیكه و گوتی: "ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆن له شارۆچكه‌كه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ئاسایش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه باسی له‌وه‌شكرد كه ئامانجیان ده‌رپه‌ڕاندنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه له باشوور و خۆرئاوای جه‌رابلوس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزی پشتیوانی‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه.