Rewa Mahmut Hasan
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
ئەلبەیلی
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بۆ پاراستنی تورکیا لەو هەڕەشانەی تیرۆر کە لە باکووری سووریاوە سەرچاوەدەگرن، هێزێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا بەمەبەستی پشتیوانییکردنی سووپای سووریای ئازاد لە سنوورەوە بەرەو شارۆچکەی چۆبانبەی بەڕێکەوتن.
ئەمە لەکاتێکدایە شارۆچکەکە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاددایە، هەریەک لە عەزاز و چۆبانبەی کە بە تەنیشت یەکترییەوەن و دەکەونە باکووری خۆرهەڵاتی شار حەڵەب، لەماوەی پێشوودا چەندین جار چۆڵ کراون، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش داگیریکردوون و ئازادکراونەتەوە.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن جەرابلوس وچەند ناوچەيەکی باشووری شارۆچکەکەیان تاکو زێی سوجو لەدەست داعش و پەیەدە\پەکەکە پاک کردبوویەوە .
چاوەڕوان دەکرێت لە قۆناغی داهاتووی ئۆپەراسیۆنی فوراتدا هێڵی عەزاز- جەرابلوس لە تیرۆریستان پاکبکرێتەوە .