جيهان

ئەو منداڵانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە گرتوخانە ئەشکەنجەی داون بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوان

Enes Canlı, Ömer Koparan  | 28.01.2026 - نوێکردنەوە : 28.01.2026
ئەو منداڵانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە گرتوخانە ئەشکەنجەی داون بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوان

Quds

ڕەققە - AA

ئەو منداڵانەی لە گرتوخانەی ئەقتان-ی پارێزگای ڕەققە ئازاد کران، کە سوپای سووریا لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ڕزگاری کرد، باس لەوە دەکەن ڕێکخراوەکە لە گرتوخانە ئەشکەنجەی توندی داون.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە، ماوەیەکی زۆرە بانگەشەی ئەوەی دەکرد شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات.

یەپەگە کە هەوڵی دەدا لە ڕێگەی بانگەشەی هێشتنەوەی زیندانیانی داعش، لە کایەی نێودەوڵەتییدا موخاتەب پەیدا بکات، دوای ئەوەی سوپای سووریا ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی ڕێکخراوەکەی کۆنترۆڵ کرد، دەرکەوت کە ڕێکخراوەکە منداڵانی لەو گرتوخانانەدا بەند کردووە.

تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیداری لەگەڵ ئەو منداڵانە ساز کرد کە یەپەگە زیندانی کردبوون و ئەشکەنجەی توندی دابوون.

موسا محەمەد حەسەن (١٧ ساڵ) باسی لەوە کرد لە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، دوای ئەوەی یەکێک لە ئامۆزاکانی ئاڵایەکی لە ناو شاری ڕەققە بەرز کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە لەلایەن یەپەگەوە لەگەڵ برا و ئامۆزا و خزمەکانی دیکەی دەستگیر کراون و براون بۆ گرتوخانەی ئەقتان.

موسا ئاماژەی بەوە کرد لەوێ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس وەک هەڵواسین، لێدان و سووکایەتی پێکردن بووەتەوە و، نزا و نوێژکردنیشی لێ قەدەغە کراوە.

هەروەها مووسا باسی لەوە کرد لە کۆتا ڕۆژەکانی زیندانیدا بێ ئاو و کارەبا بوون و برسی کراون، تا دواجار سوپای سووریا گەیشتووەتە گرتوخانەکە و ڕزگاریان کردوون.

گوتیشی: ''کاتێک سوپا دەرگاکانی بۆ کردینەوە لە خۆشیدا نەماندەزانی چی بکەین، دواتر پاش ئەوەی سەربازەکان منداڵانیان لە گەورەکان جیا کردەوە و لێکۆڵینەوە و ڕێکارە پێویستەکانیان تەواو کرد، ئازاد کراین و گەڕاینەوە ناو خێزانەکەمان''.

لەیس (١٦ ساڵ) برای موسا، کە بە هەمان شێوە لە گرتوخانەی ئەقتان لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و سووکایەتی بووەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد تەنیا لە ڕێگەی لێدان لە دیواری ژوورەکەی پەیوەندی بە براکەیەوە کردووە.

لەیس ئازادبوون و گەیشتنەوە بە خێزانەکەی بە گەیشتنی باڵندە بە ئاسمان چواند و، گوتی ''کاتێک لە دەستی ئەواندا بووین، نەماندەزانی پێنج ساڵ یان ١٠ ساڵی دیکە ئازاد دەکرێین''.

خالید محەمەد مستەفا (١٩ ساڵ)، کە ئامۆزای موسا و لەیسە، باسی لەوە کرد کە بەرزکردنەوەی ئاڵایەک لە پارکی شار و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بووەتە هۆی دەستگیرکردنی خزم و کەسوکارەکەی.

گوتیشی: ''لەو کاتەدا لە شاری عەزاز خۆم شاردەوە. دوای بیستنی هەواڵی کۆنترۆڵ کردنی ڕەققە لەلایەن سوپای سووریاوە لەبەر خۆشی و پەرۆشی بۆ گەڕانەوە و بینینەوەی کەسوکارم تا بەیانی خەو نەچووە چاوەکانم''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın