تەقینەوەی ئەو مینانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە گوندەواری حەلەب دایناون گیان لەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە بە پێشێل کردنی ئاگربەست لە گوندەواری کۆبانێ (عەین عەرەب) داینابوون، پێنج هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، هاوکات گەمارۆدانی هەندێک گوند لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تێلێگرامی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی حەلەب سەر بە وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە بەردەوامە لە گەمارۆدانی هەندێک گوند لە دەوروبەری قەزای کۆبانێ سەر بە پارێزگای حەلەب.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە یەپەگە ڕێگریی دەکات لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆیییەکان بۆ ئەو گوندانە، هاوکات بەهۆی ئەو مینانەی یەپەگە سەرەڕای ئاگربەست لە گوندەوارەکاندا دایناون، پێنج هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی حەلەبی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا، بە هاریکاری ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیی و مانگی سووری سووریا، کاروانێکی هاوکاری لە ماددەی خۆراکی و پێداویستیی پزیشکی و مرۆیی ڕەوانەی ناوچەی کۆبانێ کردووە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوای ئامادەکردنی ناوەندەکانی حەوانەوە لە شارۆچکەی سڕین و ناوەندی شاری حەلەب، سەدان هاووڵاتی لە ڕێگەی ڕێڕەوە مرۆیی "نوور عەلی" لە کۆبانێ گواستراونەتەوە.
هاوکات باس لەوە کرا یەپەگە لە ناوچەكه بۆ ڕێگریی کردن لە پەڕینەوەی خەڵک بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەت، ڕێگەکانی مینڕێژ کردووە، بەمەش ژیانی هەزاران كەسى لە ناوچەکە خستووەتە مەترسییەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
