Mücahit Oktay
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ھەزار و ٩٨٦ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٨ ھەزار و ٤٣١ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕی "Worldometer"ی پەیوەندیدار بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٩٥ ھەزار و ٩٠٤ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتە ١٢ ملیۆن و ٧٨ ھەزار و ٨٣١ کەس.
ھاوکات بە زیادبوونی ھەزار و ٩٨٦ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەبشتە ٢٥٨ ھەزار و ٤٣١ کەس.
لەسەر ئاستی ناخۆی ئەمریکاش، ویلایەتی نیۆیۆرک بە گیانلەدەستدانی ٣٤ ھەزار و ١٣٦ کەس بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە، لە ریزبەندی یەکەمی ویلایەتەکاندایە.
ئەمریکا لە رووی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھاندایە.