Emre Gürkan Abay
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
مۆسكۆ – AA
هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری، دۆخی له‌ناكاو و كار له ئه‌رمینیا له‌كار لادران.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئه‌رمینیا، ئارمه‌ن ساركیسیان واژووی له‌سه‌ر كراوه، وه‌زیری به‌رگری داڤید تۆنۆیان له‌كار درووخراوهتهوه و ڤاگارشاك هاروتیونیان خراوه‌ته جێگای.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دۆخی له‌ناكاو، فهلیكس تسۆلاكیان و وه‌زیری كاریش زارویی باتۆیان له‌كار درووخراونهتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵاس پاشینیان دانی به شكستی داگیركاری ئه‌رمینیادا نا له قه‌ره‌باغ، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئه‌رمینیا ده‌ستی پێ كرد و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش داوایان له پاشینیان كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.