Nuri Aydın
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چارەسەریی وەردەگرن لەسەرتاسەری جیھان ١٦ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕی "Worldometer"ی پەیوەندیدار بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی تووشبووانی چالاک گەیشتووەتە ١٦ ملیۆن و ١٧٦ ھەزار و ١١٧ کەس.
لە کۆی ئەم ژمارەیەش ١٦ ملیۆن و ٧٤ ھەزار و ٢٠٩ کەس نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان بە سووکی لێ بەدیدەکرێت و ١٠١ ھەزار و ٩٠٨ تووشبووش ژیانیان لە مەترسیدایە.
زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون و ژمارەی نەخۆشەکان، بارگرانی خستووەتە سەر سیستەمی تەندروستی وڵاتانی جیھان.
ئەمریکا بە چوار ملیۆن و ٥٧٣ ھەزار و ٩٢٠ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھاندایە.