Betül Yürük
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
دیپلۆماتکاری بولگاری، نیکۆلای میلادینۆڤ وەک نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا دیاریکرا.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، تێدا رایگەیاندووە کە لە ئێستا ھەماھەنگسازی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قۆناغی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، نیکۆلای میلادینۆڤ وەک نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لیبیا دیاری کردووە.
پێشتر غەسان سەلامە ئەرکی نوێنەرایەتی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە لیبیا لە ئەستۆدابوو، بەڵام لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە بەھۆی کێشەی تەندروستییەوە دەستی لەکارکێشابووەوە، بەم پێیەش ماوەی ھەشت مانگ بوو ھیچ کەسێک بۆ ئەم پۆستە دیاری نەکرابوو.