Ahmet Dursun
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداوی فارس دەستی بەسەر کەشتییەکی پانامادا گرت کە ٣٠٠ ھەزار لیتر سووتەمەتی قاچاخی بارکردبوو.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فارسی نیمچە فەرمی، سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر کەشتییەکی قاچاخ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی پارسیان سەربە پارێزگای ھورموگان باشووری ئێران ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستگیراوە بەسەر کەشتیەکە کە ٣٠٠ ھەزار لیتر سووتەمەنی تێدابووە و ١٠ کەسی نێو کەشتیەکەش دەستگیرکراون.
تا ئێستا زانیاری لەبارەی رەگەزنامەی کارمەندە دەستگیرکراوەکانی ناو کەشتییەکە ئاشکرا نەکراوە.