Ramal Abdullah Mahmood
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
به هۆی كاریگه‌ری باهۆزی فلۆرێنسه‌وه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو سێ ویلایەتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرته‌وه و بۆ پله‌ی "گه‌رده‌لوولی كه‌مه‌ره‌یی" كه‌مكراوه‌ته‌وه، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به هۆی باهۆزه‌كه‌وه، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٢٤یان له ویلایه‌تی كارۆلینای باکوورن.

بنكه‌ی باهۆزی نیشتیمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو به هۆی کەمبوونەوەی خێرایی باهۆزی فلۆرێنس بۆ ٥٦ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا پله‌ی باهۆزه‌كه‌ی گه‌یاندبووه " گه‌رده‌لوولی كه‌مه‌ره‌یی".
به هۆی باهۆزه‌كه‌وه ئاو له‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆری خانووه‌كان له هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور كه‌ڵه‌كه‌بووه. له كاتێكدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه به‌هۆی لافاوه‌وه ئاو تاكو یه‌ك مه‌تر به‌رز ببێته‌وه له دوو ویلایه‌تیش زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ته‌زووی كاره‌بایان پچڕاوه.
پێشبینی ده‌كرێت باهۆزه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی ١٠ ملیۆن كه‌س و ئه‌و زیانانه‌ی له ئاكامی باهۆزهكهیشهوه ده‌كه‌ونه‌وه به بڕی ١٧٠ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن.