Yakoota Al Ahmad,Ömer Erdem
01 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2025
سەنعا - AA
حووسییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری سەعدە لە باکووری یەمەن.
تەلەڤيزیۆنی ئەلمەسیرای سەربە حووسییەکان لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کرد ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری سەعدە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لەسەر ویلایەتی مەعاریب فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە جۆری MQ-9 Reaper خستووەتە خوارەوە.