Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، جۆرج هێربێرت واڵكه‌ر بوش له كۆنگرێس و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد.

جۆرج بوش-ی باوك چل و یەکهمین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو و له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵی له شاری هیوستن سەربە ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئەمریکا كۆچی دوایی كرد و بەو بۆنەیەشەوە رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه له كۆنگرێس به‌ڕێوه‌چوو.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری جۆرج بوش-ی باوک كرد و گوتی: "سوپاستان ده‌كه‌ین به هۆی ئه‌وه‌ی کە ئه‌و مرۆڤه تایبه‌ته خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و جیهانی كرد".

هه‌روه‌ها دادوه‌رانی دادگای ده‌ستووری ئه‌مریكاش به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد و ژماره‌یه‌ك سیناتۆریش گوتاریان پێشكه‌ش كرد.
له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه ته‌رمی جۆرج بوش-ی باوک تاكو رۆژی چوارشه‌ممه له كۆنگرێس بمێنێته‌وه.
كۆچكردوو له ساڵی ١٩٨٩-١٩٩٣ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می رووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ناوی چووه‌ته ناو مێژوو.