Zana Natık Kerem
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
تولکەرەم ــ AA
لە شاری تولکەرەم باکووری کەناری رۆژئاوا، گەنجێکی فەڵەستینی بە گولـلەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل کوژرا.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتی سابت سابت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی محەمەد حوسام حەبالی تەمەن ١٨ ساڵ دوای ئەوەی بە گولـلەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە شاری تولکەرەم بەسەختی بریندارکرابوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە شاھیدحاڵەکان دەستیکەوتووە، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان ھێزێکی سوپای ئیسرائیل و گەنجانی گەڕەکی رۆژئاوا لە شاری تولکەرەم روویداوە، ئەویش دوای ئەوەی سەربازانی ئیسرائیل ھەڵیانکوتابوویە سەر ژمارەیەک ماڵ لەو گەڕەکە.
لای خۆیەوە چالاکوان لە شاری تولکەرەم، سامی ساعی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "محەمەد حوسام حەبالی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکەدا لە نزیک ماڵەکەی، بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل بەسەختی بریندارکرا کە بە ھۆیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.