Zana Natık Kerem
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
قودس ــ AA
دوو لەو سێ ئیسرائیلییەی کە لە ئاکامی رووداویکی تەقەکردن لە لایەن فەڵەستێنییەکەوە لە ناوچەی "بورکان" ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا برینداربووبوون، گیانیان لەدەستدا.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دوو لەو سێ بریندارە بە ھۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکەی دیکەش چارەسەر وەردەگرێت.
راشیگەیاندووە کە ئەنجامدەری تەقەکردنەکە، تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتوی شارۆچکەی تۆلکەرەم باکووری کەناری رۆژئاوایە و دوای تەقەکردنەکە لە شوێنی رووداوەکە، ھەڵاتووە.
دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێشتا سوپای ئیسرائیل لە ھەڵمەتی گەڕان بە دوای ئەنجامدەری تەقەکردنەکە بەردەوامە.
پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردبوویەوە لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک ناوچەی پیشەسازی (بورکان) لە ناوچەی سلفیت ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا، سێ ئیسرائیلی برینداربوون.
لای خۆیەوە کەناڵ دووی ئیسرائیل بڵاویکردبوویەوە کە برینی دوو لە بریندارەکان ھەستیارە و؛ برینی سێیەمیشیان مەترسیدارە.