Zana Natık Kerem
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە میانی زەنجیرەیەک ھەڵمەتدا لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، ١٢ فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەو ١٢ فەڵەستینیەی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بنکە ئەمنییەکان کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامدەدات و بە تۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەکات.
بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە پێنج ھەزار و ٧٠٠ کەس لە نێویاندا، ٢٣٠ی منداڵ و ٤٨ ئافرەت هەن، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ بەندکراو بە دەستگیرکردنی کارگێڕی بەبێ دادگاییکردن بەندکراون، جگە لەوەش ھەزار و ٨٠٠ یان نەخۆشن کە ٧٠٠یان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە.