22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
قودس ــ AA
فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە ھەزار جوولەکە لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیل، ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
پێشتر فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧٢٠ جوولەکە کە پۆلیسی ئیسرائیل پاسەوانی بۆ کردوون ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لای خۆیەوە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستینی، فیراس دبس لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندبوو کە سەرەتا پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیکوتابووە سەر مزگەوتی ئەقسا بەرلەوەی ئەو جوولەکانە کارەکەیان ئەنجامبدەن و دەستیان بە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەناو ئەقسادا کرد و دواتر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە حەوشەی مزگەوتەکەدا، بڵاوبوونەتەوە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.