04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گوتاری هەفتەی رابردووی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بەوەی کە دانوستانەکانی ئاستانا لە نێوان هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران سەبارەت بە سووریا شکستیان هێناوە، راشیگەیاند "ئیتر کاتی ئەوە کاتووە کە کۆتایی بە ئاستانا بهێنرێت".
لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی هەریەک لە بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئوردن، میسر و سعوودیە لەبارەی سووریاوە، جێمس جێفری لە وەزارەتی دەرەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا جەختی لەوەکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی ئاستانادا بە تایبەت نەتواندراوە ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەست نیشان بکرێن و تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەگەرچی ئەمریکا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشداریی لە دانوستانەکانی ئاستانادا نەکردووە، بەڵام پشتیوانیی لێکردووە، بەڵام ئەو خاڵەی کە ئێستا پێی گەیشتوون مانای کۆتاییهاتنی پرۆسەکەیە.
جێمس جێفری باسی لەوەشکرد کە تورکیا ئەو ناوانەی پەسەند نەکردووە کە رووسیا و ئێران بۆ لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا رادەستیان کردووە و گوتی: "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ئاستانا بهێنرێت و بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی لە سووریا پێویستە بەدواداچوون بۆ قۆناغی جنێڤ بکرێت".
- دەنگۆی ئەوەی ٥٠ گرووپ منبج-یان جێهێشتووە
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەوەی کە بەپێی نەخشەڕێگای منبج لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا بەشێک لە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە کە دەبوو شارەکە جێبهێڵن لە منبج ماون و ئەمەش مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر سەربازانی سوپای تورکیا، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری ئاشکرایکرد، خودی خۆی چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و تا ئێستا ٥٠ گرووپ ناوچەکەیان جێهێشتووە.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێرشێك نه‌كرێته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیا له ناوچه‌كه‌ن و داكۆكی له‌وه‌ش كرد كه ناوچه‌كه ئاسایشپارێزراو و سه‌قامگیره.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه كه ئایا دواتر له‌گه‌ڵ چەکدارانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده كۆبوونه‌ته‌وه جێمس جێفری گوتی: "له پێناو كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ كێ پێویست بكات كۆده‌بمه‌وه".
- "له سیاسه‌تی ئێمه‌دا هیچ مژارێك نییه به ناوی كورد و عه‌ره‌ب له سووریا"
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا چۆنه به‌رامبه‌ر كورد لە سووریا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری گوتی: "تاكه ئامانجی ئه‌مریكا له سووریا شكستهێنانه به داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه به رێگاچاره‌ی ئاشتییانه. له سیاسه‌تی ئێمه‌دا هیچ مژارێك نییه به ناوی كورد و عه‌ره‌ب له سووریا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپانه كارده‌كه‌ین كه دان به پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌نێن. له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه كارده‌كه‌ین له سووریا كه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و پشتگیری تیرۆر ناكه‌ن".