Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی باهۆزی فلۆرێنسه‌وه كه ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن باهۆزه‌كه نزمە پاڵەپەستۆیەکی كه‌مه‌ره‌یی درووستكردووه و ئه‌و لافاو و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ی لێی كه‌وتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس لە ویلایەتی كارۆلینای باكوور و شه‌ش كه‌س له ویلایەتی كارۆلینای باشوور.
دوایینی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه كۆرپه‌یه‌كی سێ مانگه‌یه کە به هۆی كه‌وتنی دره‌ختێك به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یاندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، رۆی كوپه‌ر له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان، گوتی: "باهۆزه‌كه له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته مه‌ترسیدارترین ئاستی خۆی".
هاوكات كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور هۆشداریی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به به‌زبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی ئاستی ئاوه‌كان، ئاگاداری خۆیان بن.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه كه ئاستی رووباری كه‌یپ فیهر له ویلایەتی كارۆلینای باكوور تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه و ره‌نگه له میانی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا، به ئاسانی بڕژێته ده‌ورووبه‌ر. به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه و ئه‌گه‌ری لافاوی له‌ناكاوه‌وه، دانیشتوانی دوو هه‌زار و ٨٠٠ خانووی ده‌ورووبه‌ری رووباره‌كه هۆشداریی چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان دراوه‌تێ.
ناوه‌ندی نیشتمانیی باهۆز له ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی خێرایی باهۆزی فلۆرێنس بۆ ٥٦ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا دابه‌زیوه، باهۆزه‌كه بۆ ئاستی "نزمە پاڵەپەستۆیەکی كه‌مه‌ره‌یی" دابه‌زیوه.
لافاوه چووه‌ته نێو ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووه‌كانی ویلایەتەکانی كارۆلینای باكوور و كارۆلینای باشوور. له‌كاتێكدا كه كاربه‌ده‌ستان هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ن ره‌نگه ئاستی ئاوی لافاوه‌كان بۆ مه‌ترێك به‌رزبێته‌وه له هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه زیاتر له یەک ملیۆن كه‌س بێ كاره‌بان.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت باهۆزی فلۆرێنس كه كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی ١٠ ملیۆن كه‌س، به بڕی ١٧٠ ملیار دۆلار زیانی هه‌بێت.