Ruslan Rehimov
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
کیێڤ - AA
ئەمریکا بڕی ٩٠ تۆن چەک و تەقەمەنی رەوانەی ئۆکراینا کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراینا بڵاوکراوەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە چەک و تەقەمەنییەکانی بارکردووە، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بۆریسپۆل.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ئەم ھاوکارییە کە بۆ بەرگریکارانی بەرەی پێشەوەی ئۆکراینا رەوانەمان کردووە، نیشاندەری پەیوەستەیی بەھێزی ئەمریکایە بەرامبەر مافی بەرگریکردنی شەرعی ئۆکراینا لە سەروەری خۆی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری ئەمنیی پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە و لەوەتەی ساڵی ٢٠١٤-وەش پێدانی ھاوکاری لەم بوارە دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
راشگەیەندرا کە ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پێشکەشکردنی ھاوکاری لەم جۆرە بەمەبەستی بەھێزکردنی سوپای ئۆکراینا.