Kasım İleri
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا ٩٧٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٣ ھەزار و ٣٩٢ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١١٨ ھەزار و ٨٢١ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە دە ملیۆن ١٧٧ ھەزار و ٣٧٦ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٩٧٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٣ ھەزار و ٣٩٢ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٤٤٢ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٥٦ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه يەك مليۆن و ١٢ هه‌زار و ٤٢٨ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٧٠ هه‌زار و ٣٩٢ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٨٣٧ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٨٠١ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٥١٩ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٦٥٣ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.