Fuat Kabakcı
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئاكامى تەقینەوەی گوللە هاوەنێک لە رۆژهەڵاتى شارى گەزنە لە ئەفغانستان، هەشت كەسى سڤيل گيانيان لەدەستدا كە پێنجيان منداڵن.
گوتەبێژى پارێزگاى گەزنە وەحيدوڵڵا جومعەزادە، رايگەياند هێرشێك بە هاوەن بۆ سەر رۆژهەڵاتى شارەكە بووەهۆى گيانلەدەستدانى هەشت كەسى سڤيل كە پێنجيان منداڵن و برينداربوونى حەوت كەسى ديكە كە چواريان منداڵن.
هێشتا هيچ لايەنێك هێرشەكەى نەگرتووەتە ئەستۆ.