Barış Seçkin
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
رۆما - AA
له ئيتاڵيا له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٢ هەزار و ٦١٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.
دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە و بە پێى ئامارەكان لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٣٢ هەزار و ٦١٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و بەمشێوەيە لە سەرتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە لە مانگى شوباتەوە تاكو ئێستا ٩٣٥ هەزار و ١٠٤ كەس تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون.
هاوكات، ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٥٥٨ هەزار و ٦٣٦ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان بۆ دوو هەزار و ٧٤٩ نەخۆش بەرزبووەتەوە.
هەر بە پێى ئامارەكان لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٣٣١ تووشبووى ديكەى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسەكە بۆ ٤١ هەزار و ٣٩٤ کەس بەرزبوويەوە.
ژمارەى ئهو تووشبووانهی له ڤايرۆسەكە چاكبوونهتهوه، شەش هەزار و ١٨٣ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٣٣٥ هەزار و ٧٤ کەس بەرزبووەتەوە.