Kasım İleri
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ ئاشكرايكرد کە رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر فرۆشتنى فڕۆكەى جەنگیی لە جۆرى F-35، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى چەكدار لە جۆرى MQ-9B، مووشەكى ئاسمان-ئاسمان و ئاسمان-زەمين، بە بەهاى ٢٣ مليار و ٣٧٠ ملیۆن دۆلار بە ئيمارات.
مایک پۆمپيۆ لە راگەيەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەمڕۆ رێنماييم بە وەزارەت دا کە نيازى پەسەندكردنى فرۆشتنى ٥٠ فڕۆكەى جەنگیی لە جۆرى F-35A Lightening II بە بەهاى ١٠ مليار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٨ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە جۆرى MQ-9B بە بەهاى دوو مليار و ٩٧٠ ملیۆن دۆلار و مووشەكى ئاسمان-ئاسمان و ئاسمان-زەمين بە بەهاى ١٠ مليار دۆلار بە ئيمارات، بە كۆنگريس رابگەێنن".
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا ئاماژەى بەوە كردووە كە رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيمارات و ئيسرائيل، دەرفەتێكى مێژوویيە بۆ گۆڕينى هاوسەنگى ستراتيجیی لە ناوچەكە و گوتى: "نەيارانى ئەمريكا لە پێش هەموويانەوە ئێران، هەوڵى راگرتنى ئاساييكردنەوەكە دەدەن".
مایک پۆمپيۆ گوتیشی: "ئەم داواكارى فرۆشتنە، ئيمارات زۆر بە توانا دەكات و دەيهێنێتە خاڵى هەماهەنگى هاوپەيمانانى ئەمريكا بە شێوەيەك کە بگونجێت لەگەڵ بەڵێنى ئەمريكا بۆ باڵادەستى جۆريى ئيسرائيل".