ئه‌مریكا: "دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی F-35 راده‌ستی توركیا ده‌كرێن"
- گوتەبێژی نووسینگەی پڕۆگرامی فڕۆكەی هێرشبەری هاوبەشی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، جۆ دێللاڤێدۆڤا: "ئێستا توركیا لە بنكەی سەربازیی لوكە دوو فڕۆكەی F-35ی هەیە. دوو فڕۆكەی دیكەش لە دوایین ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی رەوانەی بنکەکە بكرێن".
Washington DC
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، جۆ دێللاڤێدۆڤا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی جۆری F-35 راده‌ستی توركیا ده‌كه‌ن رایگه‌یاند کە دوا ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه بۆ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و فڕۆكانه بۆ بنكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی لوكە له تێكساس به مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان.
جۆ دێللاڤێدۆڤا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی F-35 به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئێستا دوو فڕۆكه‌ی F-35 توركیا له بنكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی لوكە-ن. له دوا ئاماده‌كارییه‌كانمانداین بۆ ره‌وانه‌كردنی دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ش بۆ ئه‌و بنكه‌یه. له به‌رنامه‌دایه راده‌ستكردنی دوو فڕۆكه‌ی یه‌كه‌م به توركیا له تشرینی دووه‌مدا بێت".
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆ دێللاڤێدۆڤا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به به‌رنامه‌كه‌شه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رنامه‌ی F-35 توركیا نه‌گوترێت به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت به به‌رده‌وامیدان به مه‌شق و راهێنانی كارمه‌ندانی F-35 ی توركیا له بنكه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی لوكە".
جۆ دێللاڤێدۆڤا رێكه‌وتێكی دیاریكراوی نه‌گوت له‌باره‌ی راده‌ستكردنی دوو فڕۆكه‌ی دووه‌م به توركیا، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دوو فڕۆكه‌كه راده‌ستی توركیا ده‌كرێن.
پسپۆڕان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه به هۆی هۆكاره‌كانی وه‌ك دوا ئاماده‌كارییه‌كان، ره‌وشی ته‌كنیكی، هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌وا و به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌كان رێكه‌وتێكی یه‌كلاییكراوه دیاری نه‌كراوه.
ئەو فڕۆكە F-35انەی بۆ مەشقكردن رادەستدەكرێن لە بنكەی سەربازیی لوكە، دەخرێنە ژێر كۆنترۆڵی كارمەندانی هێزی ئاسمانیی توركیاوە.
بەپێی هەلومەرجی پڕۆگرامەكە، پێویستە دوای ئەنجامدانی یەك دوو گەشتی فێركاری لە ئەمریكا، فڕۆكەكان رەوانەی توركیا بكرێن.
لەئێستادا توركیا دوو فڕۆكەی F-35ی هەیە و ساڵی رابردوو مانگی حوزەیران رادەستیكرابوون.
بە هۆی كڕینی سیستمی بەرگریی S-400 لە رووسیا، هەوڵەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ دەركردنی توركیا لە پڕۆگرامی F-35 بەردەوامە.
لە چوارچێوەی یاسای دەسەڵاتەكانی بەرگریی نیشمانیی لەبارەی بوودجەی بەرگریی 2019ەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوای راپۆرتی كردبوو لەسەر پڕۆگرامی F-35 و كڕینی سیستمی بەرگریی S-400 لە لایەن توركیاوە.
پێنتاگۆن مانگی تشرینی دووەم راپۆرتەكەی پێشكەش بە كۆنگرێس كرد و رایگەیاند، ئەگەری هەیە بیر لەوە بكەنەوە كە توركیا لە پڕۆگرامی F-35 دووربخەنەوە ئەگەر سیستمی بەرگریی مووشەكیی S-400 بكڕێت.
مانگی رابردووش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ یاسای كاتیی بوودجەی واژووكرد، پنتاگۆن داوای كرد راپۆرتەكەی توركیا نوێبكرێتەوە و تا مانگی تشرینی دووەم وەك دوا وادە پێشكەش بە كۆنگرێس بكرێت و تا ئەو كاتەش هیچ فڕۆكەیەكی F-35 رادەستی توركیا نەكرێت.