Tuğçenur Yılmaz,Tuğrul Çam,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا حامی ئاكسۆی، "ئێمه به‌شێكین له پڕۆگرامی F-35. به‌ته‌واوی پاره ده‌ده‌ین. فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌وێ مه‌شقیان پێده‌كرێت. راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كان ده‌ستیپێكردووه. له‌وباره‌وه پاشه‌كشه ناكه‌ین".
ئاكسۆی وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی پڕۆگرامی F-35ه‌وه و گوتی، "ئێمه به‌شێكین له پڕۆگرامیF-35. به‌ته‌واوی پاره ده‌ده‌ین. فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌وێ مه‌شقیان پێده‌كرێت. راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كان ده‌ستیپێكردووه. له‌وباره‌وه پاشه‌كشه ناكه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات پڕۆگرامه‌كه ببه‌ستێته‌وه به كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه و گوتی، "ئێمه له هه‌موو ئاستێكدا ده‌ریده‌بڕین كه ئه‌مه كارێكی دروست نییه".
له‌باره‌ی پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ ئه‌مریكا پرسیار له ئاكسۆی كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی،
"هێشتا وه‌ڵامێكمان بۆ ئه‌مه وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات بابه‌تی سیستمی به‌رگریی S-400 ببه‌ستێته‌وه به پڕۆگرامی F-35 و گه‌مارۆكانی CAATSA و كڕینی سیستمی به‌رگریی پاتریۆته‌وه. ئێمه به به‌رپرسانی ئه‌مریكا راده‌گه‌ینین كه كڕینی سیستمیS-400 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی ئه‌منیی خێرا و كورتخایه‌نه. پێیان راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م سیستمه زیان به سیستمه‌كانی ناتۆ ناگه‌یه‌نێت. پێیان راده‌گه‌ینین كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌كاریانده‌هێنین. پێشنیاری لیژنه‌كه‌ش بۆ ئه‌مه‌یه".
ئاكسۆی گوتیشی، "به‌كارهێنانی بابه‌تی F-35 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه كارێكی جوان نییه و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیی هاوپهیمانیماندا یه‌كناگرێته‌وه".