Göksel Yıldırım
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
تێكساس - AA
یەكەم فڕۆكەی F-35 كە خاوەنی پێشكەوتووترین تەكنەلۆجیای جەنگییە، رادەستی توركیا كرا.
لە بنكەی لۆكهید مارتن لە تێكساس-فۆرت ۆرس، رێوڕەسمێك بۆ رادەستكردنی یەكەم فڕۆكەی جەنگی جۆری F-35 بە توركیا رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا هەریەكە لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی توركیا، نوێنەری ئەو كۆمپانیا توركیانەی كە لەپڕۆژەكەدا بەرشداربوون و بەرپرسانی باڵای لۆكهید مارتن ئامادەبوون.
توركیا لە دەستپێكی پڕۆگرامەكەوە لە ساڵی 1999وە بەشدارە و رۆڵی چالاكی هەیە لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی جەنگی لە پیشەسازیی بەرگریی توركیادا.
ئەو فڕۆكە F-35ی كە رادەستی توركیا كراوە لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی بە مەبەستی مەشقكردن بە فڕۆكەوانان رادەسپێردرێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا فڕۆكەی دووەم و لە مانگی ئاداری 2019دا، فڕۆكەی دووەم و سێیەم رادەستی توركیا بكرێت.
بڕیارە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی 2019دا، فڕۆكەی پێنجەم و شەشەم كە كۆتاییە رادەستی توركیا كران، راستەوخۆ رەوانەی توركیا بكرێن.