Önder Felek,Muhammet Ali Kemal
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "ئاژانسی ئانادۆڵو دەستکاریی ھیچ ئەنجامێک(ی ھەڵبژاردنەکان) ناکات".
ھەروەھا بەکر بۆزداغ گوتی: "ئەوان تۆمەت دەخەنە پاڵ بە ئاژانسی ئانادۆڵو، باجی ئەو تۆمەتانەش لە دادگا بە ئاژانسی ئانادۆڵو دەدەنەوە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەبارەی بانگەشەی دەستێوەردان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان گوتیشی: "(ئۆپۆزسیۆن) جگە لە پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھیچی دیکەی نییە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.