Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە وگوتی: "له پڕۆژه‌ی F-35دا تا ئه‌مڕۆ هه‌موو پاره‌دان و ئه‌ركێكی سه‌رشانمان به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێكردووه".
ئیسماعیل ده‌میر رایگه‌یاند كه بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه تاك لایه‌نه‌یه و گوتی: "ئەو بڕیارە لە رێککەوتنەکاندا جێگەی نابێتەوە. چاوەروان دەکەین بکرێتە فەرمی. ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵپه‌ساردن به‌كارده‌هێنرێت، نه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ركردن. چونكه ده‌ركردن حوكمی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه".
سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر جه‌ختیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نیشتمانیی توركیا به‌خێرایی به‌رده‌وامه و خێراتریشی ده‌كه‌ن.
ئیسماعیل ده‌میر گوتی: "توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان. هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌سه‌رمێزه".