Mustafa Hatipoğlu,Muhammed Enes Can,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
داواكاری گشتیی سكاڵانامهی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆكی لقی ئیستانبوڵی جه‌هه‌په، جانان كافتانجیئۆغڵو خوێنده‌وه كه به هۆی هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌سه‌ری دادگایی ده‌كرێت و داوای سزای زیندانی چوار ساڵ و ١٠ مانگ تا ١٧ ساڵی بۆ كرد.
دانیشتنی دادگا كه له سیی و حەتهمین دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، جانان كافتانجیئۆغڵو به‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ری له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی و پارێزەرانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ژمارەیەک له سكاڵاكاران، ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، موحه‌ڕه‌م ئه‌ركه‌ك و ژمارەیەک له په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و پارته، چاودێری دادگاییکردنەكهیان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی جانان كافتانجیئۆغڵو به‌رگریی له خۆی كرد، داواكاری گشتیی، ئیلكای ئۆزجان سكاڵانامهكهی خوێنده‌وه و ئه‌و تویتانه‌ی خوێنده‌وه كه تۆمه‌تبار له به‌رواری جیاجیادا بڵاوی كردبوونه‌وه و له‌باره‌شیانه‌وه له ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩دا له میانی په‌یوه‌ندیكردنی به به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه دابوون.
له سكاڵانامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تۆمه‌تبار له‌ژێر هه‌مان مه‌به‌ستدا زیاد له جارێك له رێگای په‌خشه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری كردووه، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا، شه‌ش تۆمه‌ت رووبه‌ڕووی تۆمه‌تبار كراوه‌ته‌وه و داواكراوه سزای زیندانیکردن لە چوار ساڵ و ١٠ مانگ تا ١٧ ساڵ به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
دەستەی دادگا، داواكاری پارێزه‌رانی تۆمهتبارهكهی ره‌تكرده‌وه به فراوانكردنی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه و واده‌ی دانا بۆ جانان كافتانجیئۆغڵو تا ئامادەكاری بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵانامهیهی رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ كاتێكی دیكه.