Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند كه به هۆی كڕینی سیستمی S-400ه‌وه ده‌ستیانكردووه به پرۆسه‌ی ده‌ركردنی توركیا له پرۆژه‌ی F-35 و رایگه‌یاند ''له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا هێشتا زۆر به‌ها ده‌دات به توركیا كه هاوبه‌شی ستراتیجییه‌تی''.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێلین لۆرد و جێگری راوێژكار، ده‌یڤید تراكتنبێرگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له پنتاگۆن هه‌ڵسه‌نگاندنیان کرد بۆ كڕینی سیستمی S-400 له لایه‌ن توركیاوه.
ئێلین لۆرد باسی له‌وه كرد كه توركیا له رۆژی هه‌یینیه‌وه ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی S-400كان له رووسیا و گوتی: ''ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی هاوڕان له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی هاوبه‌شێتی توركیا له به‌رنامه‌ی F-35 و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی فه‌رمی ده‌ركردنی توركیا له به‌رنامه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ باسی كرد، ئه‌مریكا هێشتا زۆر به‌ها ده‌دات به توركیا كه هاوبه‌شی ستراتیجییه‌تی''.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێلین لۆردباسی له‌وه كرد كه خوازیاربوون توركیا سیستمێكی مووشه‌كی ناو سیستمی به‌رگری ئاسمانیی ناتۆ بكڕێت و گوتی: ''ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی پاتریۆت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی به‌رگری شه‌رعی''.
ئێلین لۆرد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌باره‌ی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر پڕۆژه‌ی F-35 به كۆكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی S-400 و F-35ه‌كان پێكه‌وه، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌م دوو سیستمه له‌گه‌ڵ یه‌كتر گونجاو نین".
راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێلین لۆرد هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی S-400 توانا پێشكه‌وتووه‌كانی فڕۆكه جه‌نگی F-35ه په‌راوێز بخات و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌م هۆیه‌وه ده‌ركراوه.
ئێلین لۆرد باسی له‌وه‌ش كرد دوای ده‌ركردنی توركیا له پڕۆژه‌ی F-35، وڵاتان و ئه‌ندامانی دیكه و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارچه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه و له‌وباره‌وه تا ئه‌مڕۆ چاوپێكه‌وتنی پێویست ئه‌نجامدراوه.
ئه‌گه‌ر توركیا له پڕۆژه‌كه‌دا نه‌مێنێته‌وه، ره‌نگه به‌درێژایی پڕۆژه‌كه له ساڵانی داهاتوودا له داهاتێكی نۆ ملیار دۆلاری بێبه‌ش ببن.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێلین لۆرد باسی له‌وه‌ش كرد كه توركیا به‌گشتی 900 پارچه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئیدی ئه‌و پارچانه له كۆمپانیا توركییه‌كان ناكڕدرێت.
ئێلین لۆرد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشبینی ده‌كه‌ن قۆناغه‌كه مانگی ئازاری 2020 كۆتایی بێت و تا كۆتایی ئه‌م مانگه فڕۆكه‌وانه توركه‌كان كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی F-35دا له ئه‌مریكا مه‌شقیان پێده‌كرێت، ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵن.