جيهان

یانس ستولتنبێرگ: "بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ توركیا زۆر زیاتره‌ له‌ S-400"

- سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ: "هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ ناتۆ و هه‌ماهه‌نگیی ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیا، زۆر قووڵتر و گشتگیرتره‌ له‌ F-35ه‌كان. بابه‌تی S-400 بچووك ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ توركیا زۆر زیاتره‌ له‌ S-400".

Hakan Çopur, Mohammed Baqi Hussein  | 18.07.2019 - نوێکردنەوە : 18.07.2019
یانس ستولتنبێرگ: "بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ توركیا زۆر زیاتره‌ له‌ S-400"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند "هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ ناتۆ و هه‌ماهه‌نگیی ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیا، زۆر قووڵتر و گشتگیرتره‌ له‌ F-35ه‌كان. بابه‌تی S-400 بچووك ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ توركیا زۆر زیاتره‌ له‌ S-400".

یانس ستولتنبێرگ له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسێكی ئاسایشی ساڵانه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانگای Aspen له‌ ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ناوەڕاستی ئه‌مریكا سازدرابوو، كڕینی سیستمی S-400 له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ هه‌ڵسه‌نگاند.

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگه‌یاند كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی قۆناغه‌كانی كڕینی سیستمه‌كه‌ له‌ رووسیا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌كات و گوتی: "هه‌ر وڵاتێك مافی خۆیه‌تی هه‌ر جۆره‌ سیستمێكی به‌رگری بكڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ناتۆ گرنگه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سیستمانه‌ له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی ناتۆ گونجاوبن".

یانس ستولتنبێرگ گوتیشی: "هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ ناتۆ و هه‌ماهه‌نگیی ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیا، زۆر قووڵتر و گشتگیرتره‌ له‌ F-35ه‌كان. بابه‌تی S-400 بچووك ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ توركیا زۆر زیاتره‌ له‌ S-400".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın