Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی رایگهیاند: "ئەمریکا تائێستا گرنگی دەدات بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا. وەک هاوپەیمانانی ناتۆ پەیوەندییەکانمان فرە لایەنەیە و تەنیا پەیوەست نیە بە F-35 ەوە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی کڕینی سیستەمی S-400 ی رووسی لەلایەن تورکیاوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەداخەوە بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی S-400 ی رووسیا، وای کرد کە بەردەوامی پەیوەندی ئەم وڵاتە بە F-35 (پرۆژەکەوە) کۆتایی پێبێت. فرۆکەکانی F-35 ناکرێت لەگەڵ سەکۆیەکی کۆکردنەوەی هەواڵگری رووسی دا کار بکات کە دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی زانینی توانا بەکاربێت".
- تورکیا هاوبەشێکی متمانەپێکراوو مەودا دوورە
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
ئەمریکا بە زیندەیی لەگەڵ تورکیا کاردەکات بە ئامانجی پێشکەش کردنی چارەسەریی بەرگریی ئاسمانی بۆ دابین کردنی پێداویستییە بەرگرییە ئاسمانییە شەرعییەکانی. ئەم ئیدارەیە زۆر پێشنیاری کردووە بۆ تورکیا لەبارەی کڕینی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت. تورکیا هاوبەشێکی دوورمەوداو متمانەپێکراوە و ماوەی ٦٥ ساڵ زیاترە هاوپەیمانی ناتۆیە بەڵام کڕینی سیستەمی S-400، زیان دەگەیەنێت بە وابەستەیی ئەو بەڵێنانەی هاوپەیمانانی ناتۆ بەیەکیان داوە بۆ دوورکەوتنەوە لە سیستەمەکانی رووسیا.
لە راگەیەندراوەکەدا بەجیا ئاماژە بەوە کراوە کە کڕینی سیستەمی S-400 هاوکات دەکرێت کاریگەری بکاتە سەر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەگەڵ ناتۆ پێکەوە و تێیدا هاتووە، "ئەمریکا تائێستا گرنگی دەدات بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا. وەک هاوپەیمانانی ناتۆ پەیوەندییەکانمان فرە لایەنەیە و تەنیا پەیوەست نیە بە F-35 ەوە. پەیوەندییەکان لەنێوان هێزە چەکدارەکانماندا پتەوە. بە ئاگاداربوون لە بوونی سیستەمەکانی S-400 لەتورکیا، لەگەڵ تورکیا بەچری بەردەوام دەبین لە هاریکاریەکانمان".