Muhammet Nazım Taşcı
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ئیسلام ئاباد - AA
لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی مینی پاسێکی سێ تایی ''چینچی'' بۆ ناو جۆگەیەکی ئاودێری لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا باکووری رۆژئاوای پاکستان، ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان لەنێودایە.
بەپێی میدیای پاکستان لە ناوچەی دەرا ئیسماعیل خان، مینی پاسێک لە میانی گەڕاندنەوەی بەشداربووانی ئاهەنگێک کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێرییەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کردووە کە رووداوەکە لە قەزای پارۆئا روویداوە و بەهۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بە سەلامەتی رزگاریان بووە.
لە رووداوەکەدا، چوار کەس بێ سەروشوێن بوون و گەڕان بە دوایاندا درێژەی هەیە.
هاوکات پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.