Özgün Tiran
05 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
کرکلارئەلی - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە پارێزگای کرکلارئەلی، شەش کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٥ی دیکەیش برینداربوون.
پاسەکە کە سەربە کۆمپانیایەکی گەشتیاری بووە لە دەروازەی قەزای لولەبورگاز وەرگەڕاوە.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمی تەندروستییەکان، ئاسایش و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان.

پارێزگاری کرکلارئەلی، بیرۆل ئەکیجی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و زانیاری لەبارەوە وەرگرت.
بیرۆل ئەکیجی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد پاسەکە کە لە ئەدیرنەوە بەرەو بۆدرووم چووە لە قەزای لولەبورگاز وەرگەڕاوە.
باسیشی لەوە کرد کە لە رووداوەکەدا، شەش کەس کە یەکێکیان منداڵ بووە گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ی دیکەیش برینداربوون.
