Sayed Khodaiberdi Sadat
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
کابول-AA
چەکدارانی تاڵیبان، پەلاماری بنکەیەکی پۆلسیان دا لە ویلایەتی پاکتیا باشووری رۆژھەڵاتی ئەفغانستان.
گوتەبێژی ویلایەتی پاکتیا، عەبدولڕەحمان مانگەل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی بنکەیەکی پۆلیسدا تەقیوەتەوە، دواتر دوو چەکدار چوونەتە ناو بیناکەوە و دەستڕێژی گولـلەیان کردووە.
ناوبراو ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە لە پەلامارەکەدا، سێ پۆلیس کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون، پەلاماردەرەکانیش لە چالاکی خراون.