Emel Gözellik,Gökhan Varan
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھاندا، ٢٥ ملیۆن و ٦٤٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٨٥٤ هه‌زار و ٨٦٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٥ ملیۆن و ٦٤٤ هه‌زار و ٢٨٦ كه‌س، ١٧ ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ٥٦ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، شەش ملیۆن و ٨٤٤ هەزار و ٣٥٢ کەس لە جیهاندا لەژێر چارەسەردان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٢١١ هه‌زار و ٧٩٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٨٧ هەزار و ٧٣٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان.