İdris Sülün
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له به‌كارهێنانی ڤاكسیندا، چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دۆز له پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٥٨٢ ملیۆن و ٢٤٠ هه‌زار دۆز له پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٦٣ ملیۆن و ٢٧٠ هه‌زار له پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٧٨ ملیۆن و ٥٥٠ هه‌زار و ژاپۆن-یش به به‌كارهێنانی زیاتر له ١١٨ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار دۆز له پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٨٩ ملیۆن و ٨١٢ هه‌زار و ٨٧٥ دۆز به‌كارهێندراوه، به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ٢١٣ ملیۆن و ٣٥٩ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ٤٥٤ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.