جيهان

ھێرشێکی سوپای پاکستان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئەفغانستان کوژرانی ٤٠٠ کەسی لێکەوتەوە

لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای پاکستاندا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە کابول پایتەختی ئەفغانستان، ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ی دیکەیش بریندرابوون.

Zana Natık Kerem  | 17.03.2026 - نوێکردنەوە : 18.03.2026
ھێرشێکی سوپای پاکستان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ئەفغانستان کوژرانی ٤٠٠ کەسی لێکەوتەوە

Arbil

ئەنقەرە ــ AA

لە ئاکامی ھێرشێکی سوپای پاکستاندا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە کابول پایتەختی ئەفغانستان، ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ی دیکەیش بریندرابوون.

جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەفغانستان، حەمدەڵڵا فیترەت لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو، سوپای پاکستان ھێرشی کردووتە سەر نەخۆشخانەیەک لە کابول.

باسی لەوەشكردووە، ئەو نەخۆشخانەیەی کە ھێرشی کراوەتە سەر، تایبەت بە چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووانی ماددەی ھۆشبەر.
باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ی دیکەیش برینداربوون.

لەبەرامبەردا وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، عەتائوڵڵا تارار لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەتی کردووەتەوە کە لە ھێرشەکانی ھێزەکانیاندا بۆ سەر کابول پایتەختی، ھیچ نەخۆشخانەیەک کرابێتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ھێرشەکانی ھێزەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر کابول و نەنگەرھار، ژمارەیەک دامەزراوەی سەربازیی کراوەنەتە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın