بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
Ankara
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری ئەفغانستان ڕوویدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی تولو نیوز، دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەفغانستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە چەقی بوومەلەرزەکەی باکووری ئەو وڵاتە ویلایەتی سامانگان بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣ کەسیش برینداربوون.
ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS) ڕایگەیاندبوو کە دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە ناوچەی خولمی ویلایەتی بەلخی باکووری ئەفغانستان لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە ٣١ی ئاب، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە سنووری پاکستان ڕوویدا، کە بەهۆیەوە دوو هەزار و ٢٠٥ کەس گیانیان لەدەستدا و، سێ هەزار و ٦٤٠ کەسیش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
