ئەسەد و پشتیوانانی لە ٤٥ رۆژدا ٨٠٠ جار ئاگربەستیان پێشێلکردووە و ٦٦ مەدەنییان کوشتووە
- بەڕێوەبەری تیمی هەماهەنگکارانی وەڵامدانەوەی مەدەنیی لە باکووری سووریا، محەمەد حەلاج: "لەو ٦٦ مەدەنیەی کە لە هێرشەکانی هێزەکانی رژێم و رووسیادا لە ماوەی ٤٥ رۆژدا کوژراون ٢٥یان منداڵ، ١٠یان ئافرەت و پێنجیان کارمەندی رێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی بوون".
İdlib
ئیدلب - AA
رژێمی بهشار ئهسهد و پشتیوانانی لانیکەم ٨٠٠ جار ئاگربەستی پارێزگای ئیدلب باکووری خۆرئاوای سووریایان پێشێلکردووە و ٦٦ مەدەنییان کوشتووە.
بەڕێوەبەری تیمی هەماهەنگکارانی وەڵامدانەوەی مەدەنیی لە باکووری سووریا، محەمەد حەلاج لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی بهشار ئهسهد و گرووپه تیرۆریستییهكانی سهربه ئێران لەگەڵ رووسیا لە ماوەی ٤٥ رۆژی رابردوودا، زیاتر لە ٨٠٠ جار ئاگربەستیان لە ئیدلب پێشێلکردووە و هێرشیان کردووەتە سەر هێڵی پێشەوەی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی و یەکەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی.
گوتیشی: ''لەو ٦٦ مەدەنیەی کە لە ئاکامی هێرشەکانی هێزەکانی رژێم و رووسیادا لە ماوەی ٤٥ رۆژدا کوژراون ٢٥یان منداڵ، ١٠یان ئافرەت و پێنجیان کارمەندی رێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی بوون''.
محەمەد حەلاج باسی لەوەیش کرد کە هێزەکانی رژێم ناوەندی بەرگریی شارستانی و ناوەندە جۆراوجۆرەکانی تەندروستییان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا، ١٩ بینای خزمەتگوزاری لەکار کەوتوون.
گوتیشی: ''لە ئەنجامی هێرشی چڕی رژێمی ئەسەد و پشتیوانانیدا، لانیکەم چوار هەزار و ٥٠٠ مەدەنی دەربەدەربوون و ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، ئەوا ٢٥٠ مەدەنی دیکە بەناچاری کۆچ دەکەن''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن