Ali Cura
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
ئەریڤان - AA
دەنگدەران لە ئەرمینیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختەدا، روویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کرد.
لەو هەڵبژاردنەدا، ٢٦ بزووتنەوەی سیاسیی، ٢٢ پارت و چوار هاوپەیمانی کێبڕکێ دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا، دوو ملیۆن و ٥٨١ هەزار و ٩٣ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەو راپرسیانەی کە پێش هەڵبژاردنەکە ئەنجامدراون، ئەوە دەردەخەن کە کێبڕکێکە لەنێوان سەرۆکوەزیران نیکۆل پاشینیان و سەرکۆماری پێشوو، رۆبێرت کۆچاریان-دا دەبێت.
هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختە دوای ئەو جەنگە دێت کە لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا روویدا و ٤٤ رۆژی خایاند و تیایدا چەند ناوچەیەکی ئازەربایجان لەژێر داگیرکاری ئەرمینیا رزگارکران.
نیکۆل پاشینیان کە تا هەڵبژاردن بەشێوەیەکی کاتیی پۆستەکەی بەڕێوەبرد، لەڕێگەی 'پارتی گرێبەستی مەدەنی'ەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات.
رۆبێرت کۆچاریان-یش کە بە هەڵوێستی لایەنگری رووسیا ناسراوە لەڕێگەی 'هاوپەیمانی ئەرمینیا' بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات.
پرۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ئەرمینیا بەردەوام دەبێت.