جيهان

ئێران ڕایگەیاند ڕەنگە ئەو بانکانەی لە ناوچەکە پەیوەندیان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە بکاتە ئامانج

Ahmet Dursun  | 11.03.2026 - نوێکردنەوە : 11.03.2026
ئێران ڕایگەیاند ڕەنگە ئەو بانکانەی لە ناوچەکە پەیوەندیان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە بکاتە ئامانج

Ankara

ئەنقەرە - AA

دوای ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر بانکێکی ئێرانی لە تاران، ئێران بڵاوی کردەوە کە ڕەنگە ناوەندە ئابوورییەکان و بانکەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.

لەو بارەیەوە بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوێنێ شەو سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەکانیان، یەکێک لە بانکەکانی وڵاتیان کردە ئامانج. بەم کارە جەنگییە نایاساییە، دوژمن ڕێگەی بۆ خۆش کردین ناوەندە ئابوورییەکان و بانکەکانی سەربە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا بکەینە ئامانج".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداری دراوە بە خەڵکی ناوچەکە کە پێویستە تا دووریی یەک کیلۆمەتر لە بانکەکان نزیک نەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın